Kasım İleri
08 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2021
واشنتۆن - AA
سیناتۆری ویلایەتی کنتاکی، راند پاوڵ و سیناتۆری ویلایەتی ئوتاه، مایک لی کە دوو سیناتۆری سەربە پارتی کۆماری لەگەڵ سیناتۆری ویلایەتی ڤێرمۆنت، بێرنی ساندەرس کە سەربە پارتی دیموکراتە، پڕۆژە بڕیارێکی هاوبەشیان پێشکەشی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کرد بۆ رێگریکردن لە فرۆشتنی مووشەک بە سعوودیە.
ماوەیەکی کەم بەرلە ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی چەند مووشەکێک بە سعوودیە دەربڕی، بەڵام لە کۆنگرێسەوە هەنگاوێکی نوێ دژ بەم بڕیارەی وەزارەتی دەرەوە گیردرایەبەر.
هەریەکە لە سیناتۆران، پاوڵ، ساندەرس و لی لەو پڕۆژە بڕیارەی پێشکەشیان کردووە، پێشنیازی قەدەغەکردنی فرۆشتنی مووشەکیان بە سعوودیە، کردووە.
لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی دەربارەی پەسەندکردنی فرۆشتنی ئەم مووشەکانە بە سعوودیە بڵاوکردبووەوە لە راگەیەندراوەکەشدا ئەوە خرابووەڕوو کە گوژمەی فرۆشتنی ئەم مووشەکانە ٦٥٠ ملیۆن دۆلارە.
لە کاتێکیشدا ئەگەر بۆ ماوەی ٣٠ رۆژی کار، کۆنگرێس تانە لەم بڕیارەی وەزارەتی دەرەوە نەدات، ئەوا کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە دەربارەی فرۆشتنی مووشەکەکان دەست پێ دەکات.
لەبەرئەوەی بەرلە تێپەڕینی ٣٠ رۆژەکە کۆنگرێس تانەی لە بڕیارەکەدا، لەئێستادا بڕیاری فرۆشتنی مووشەکەکان هەڵپەسێردراوە.