Muhammed Bilal Kenasari
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
واشنتۆن - AA
ماركۆ روبیۆ، سیناتۆری ویلایه‌تی فلۆریدا و ئه‌ندامی لیژنەی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، " رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه بووه‌ته رێكخراوێكی یاخیبوو و رژێمی ئه‌سه‌د له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی كورده‌كاندا، هه‌وڵی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا ده‌دات".
روبیۆ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: "راپۆرته‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه بووه‌ته رێكخراوێكی یاخیبوو كه ده‌ستی به شه‌ڕكردن كردووه له‌ژێر زه‌ویدا، له‌زیادبووندان".
سیناتۆره‌كه ئه‌م دۆخه‌ی به "كێشه‌ی گه‌وره" بۆ توركیا ناوبردووه.
روبیۆ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووە له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی مۆسكۆدا ته‌نها له‌بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا خاوه‌نی دیدی هاوبه‌شن.
روبیۆ جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌روه‌ریی خاكی سووریا، گه‌یشتن به نه‌وت و گاز و مافی مرۆڤ، به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ رووسیا جیاوازه.