Mehmet Hatipoğlu
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
ئه‌سینا - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر لە دارستانێکی نزیك ئه‌سینا پایته‌ختی یۆنان گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ 83 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی یۆنان رایگه‌یاند، به گیان له‌ده‌ستدانی بریندارێكی ته‌مه‌ن 73 ساڵ كه له ئاگره‌كه‌ی ناوچه‌ی ماتی برینداربووبوو و له نه‌خۆشخانه‌ی كاتی ئه‌سینا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 83 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له مێدیاكانی یۆنان بڵاوكراوه‌ته‌وه، مه‌ترسیی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی قوربانییانی رووداوه‌كه له‌ئارادایه.
له‌ئێستادا 60 برینداری دیكه كه له ناوچه‌كانی رافینا و ماتی برینداربوون، له شه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ریان بۆده‌كرێت و برینی 11یان سه‌خته.
هاوكات پێشبینی ده‌كرێت زیاتر له 100 كه‌س بێسه‌روشوێن بووبن و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی په‌نده‌لی، دیمیتریس ستێرگیۆ رایگه‌یاند، ئاگره‌كه له ئه‌نجامی پچڕانی هێڵی تەزووی كاره‌بای ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
ستێرگیۆ له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆیه‌كی تایبه‌ت رایگه‌یاندووه، ئەو یه‌كه‌م كه‌س بووه دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه چووه‌ته سه‌ر چیای په‌نده‌لی و له‌وێ هێڵی كاره‌بای ناوچه‌كه‌ی به پچڕاوی بینیوه و گوتی،"باوه‌ڕم وایه كه ئاگره‌كه بەو هۆکارە سه‌ریهه‌ڵداوه".
ستێرگیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاگره‌كه به‌خێرایی بڵاوبووه‌ته‌وه و گوتی، "ئاگره‌كه وه‌ك بۆمبی ئه‌تۆمی ته‌قییه‌وه. سه‌ره‌تا پێمان وابوو ئاگره‌كه به‌ره‌و ناوچه‌ی دیۆنیسۆس ده‌ڕوات. به‌ڵام كاتێك به‌هۆی باوه ئاراسته‌كه‌ی گۆڕا، ئیدی نه‌توانرا كۆنترۆڵ بكرێت".