Fahrettin İbrahim
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2018
جوهانسبورگ - AA
کۆبوونەوەی دوو قۆڵی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی چین، شین جینگ پینگ 40 خولەکی خایاند.
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی چین، شین جینگ پینگ لە چوارچێوەی لووتکەی BRICS کاتژمێر ٠٦:٣٥ی ئێوارە بە کاتی ناوخۆی تورکیا دەستی پێکردبوو و دوای 40 خولەک کۆتایی پێهات.
سەرکۆماری تورکیا کە بەسەردانێکی فەرمی لە ئەفریقای باشوورە، لە چوارچێوەی لووتکەی هاوبەشی BRICS کە پێکهاتووە لە وڵاتانی بەرازیل، رووسیا، هیندستان، چین و ئەفریقای باشوور، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیدا چاوی کەوت بە سەرۆکی چین، شین جینگ پینگ.