Kasım İleri
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە ئەگەر ئاندرێو کرایگ برونسۆن ئازاد نەکرێ کە قەشەیەکی ئەمریکییە و لەلایەن تورکیا بە تۆمەتی سیخوری بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە و فەتۆ دەستگیر کراوە، ئەوا سزای قورس بەسەر تورکیادا دەسەپێنن.
ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "ئەمریکا بەھۆی دەستگیرکردنی قەشە ئاندرێو برونسۆن کە پاوێکی کریستیانی گەورە و باوکی خێزانێکی شاھانەیە، ئەوا سزای قورس بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت. پێویستە ئەم پیاوە باوەڕدارە بێ تاوانە دەستبەجێ رزگار بکرێ".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پێنس لە ساتی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی وەزارەتی دەرەوە ھەمان گوتەی ھەڕەشەئامێزی ئاراستەی تورکیا کردبوو. پێنس رایگەیاندبوو "ئەگەر تورکیا دەستبەجێ قەشە ئاندرێو برونسۆن ئازاد نەکات و رەوانەی ماڵەکەی خۆی لە ئەمریکا نەکات ئەوا ئەمریکا تا رزگارکردنی ئەو پیاوە باوەڕدارە بێ تاوانە گەماڕۆی گرنگ بەسەر تورکیا دەسەپێنێت".
تورکیا بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان و کاری سیخوری بۆ ھەردوو رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ و پەکەکە قەشەیەکی ئەمریکی بە ناوی ئاندرێو برونسۆنی دەستگیر کرد و داوای سزای زیندانی ٣٥ ساڵ بۆ ناوبراو دەکرێ.
ھاوکات دوێنێ بەھۆی خراپی دۆخی تەندروستی ناوبراو لە زیندانی گشتییەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی نێو ماڵ.
لە بەرامبەر ئەمەش وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی ھەڕەشەی ئەمریکا بە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا گوتی: "ھیچ کەسێک ناتوانێ ھیچ شتێک بەسەر تورکیادا بسەپێنێت. رێگە بە ھەڕەشەی ھیچ کەسێک نادەین".