Fahrettin İbrahim
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2018
جوهانسبورگ - AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە چوارچێوەی لووتکەی BRICS کاتژمێر ٠٧:٥٥ی ئێوارە بە کاتی ناوخۆی تورکیا دەستیپێکرد.
سەرکۆماری تورکیا کە بەسەردانێکی فەرمی لە ئەفریقای باشوورە، لە چوارچێوەی لووتکەی هاوبەشی BRICS کە پێکهاتووە لە وڵاتانی بەرازیل، رووسیا، هیندستان، چین و ئەفریقای باشوور، ئێوارەی ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی چین، شین جینگ پینگ، لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو.