Eshat Fırat,Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2017
رامه‌ڵڵا - AA
مه‌روان به‌رغوسی كه بووه‌ته سیمبولی خۆڕاگرییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و ماوه‌ی 15 ساڵه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌ندكراوه له زیندانێكی باكووری ئیسرائیل خراوه‌ته زیندانی تاكه‌كه‌سییه‌وه.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌و پلاتفۆرمه‌ی بۆ رزگاركردنی به‌رغوسی كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحه پێكهێنراوه، ناوبراو به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل، خراوه‌ته زیندانی تاكه‌كه‌سی.
مه‌روان به‌رغوسی ساڵی 1987 یه‌كێك بووه له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی یه‌كه‌مین راپه‌ڕینی فه‌ڵه‌ستین و به‌هه‌مان شێوه له راپه‌ڕینی دووه‌مدا كه ساڵی 2000 ده‌ستیپێكرد، رۆڵی گرنگی هه‌بووه، تا ساڵی 2002 له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستگیركراوه.
مەروان به‌رغوسی كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی فه‌تحه، له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پێنج جار سزای زیندانیی ههتاهەتایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.