Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal
14 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی، بە هۆی هەڵپەساردنی باجی کاری پەیامنێر، جیم ئاکۆستا لە لایەن کۆشکی سپی-یەوە کە بەوە ناسراوە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکاندا پرسیاری توند دەکات، سکاڵای لەسەر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و شەش کاربەدەستی باڵای کۆشکی سپی تۆمارکرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن کەناڵەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، کۆشکی سپی لە رێگەی هەڵپەساردنی باجی کارەوە، ماددەی یەکەم و پێنجەمی دەستووری ئەمریکای پێشێلکردووە.
سکاڵاکان لە لایەن سی ئێن ئێن و جیم ئاکۆستاوە بە هاوبەشی تۆمارکراون و لە دژی هەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسی کارمەندانی کۆشکی سپی، جۆن کێڵی و گوتەبێژی کۆشكی سپی، سارا ساندەرز و جێگری بەرپرسی کارمەندانی کۆشكی سپی، بیڵ شاین و بەڕێوەبەری هەواڵگریی نهێنیی و کارمەندی هەواڵگریی نهێنیی کە رێگرییان لە چوونە ژوورەوەی جیم ئاکۆستا بۆ ناو کۆشکی سپی کردووە، تۆمارکراون.
لە راگەیەندراوەکەی سی ئێن ئێن-دا هاتووە:
"سی ئێن ئێن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دادگای واشنتۆنی پایتەخت سکاڵای لەسەر ئیدارەی ترەمپ تۆمارکرد. سکاڵاکە داوا دەکات باجی کاری سەرۆکی پەیامنێرانی سی ئێن ئێن، جیم ئاکۆستا بگەڕێندرێتەوە. ئەم بڕیارەی کۆشکی سپی، مافەکانی سی ئێن ئێن و جیم ئاکۆستا کە لە ماددەکانی یەکەم و پێنجەمی دەستووردا جێگەیان کراوەتەوە، پێشێل دەکات".