تره‌مپ باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له سعوودیه ده‌ستنیشان كرد
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌ربازێكی پێشوو به ناوی جۆن ئه‌بیزه‌ید وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له سعوودیه ده‌ستنیشان كرد.
Washington DC
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌ربازێكی پێشوو به ناوی جۆن ئه‌بیزه‌ید وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له سعوودیه ده‌ستنیشان كرد.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌ربازێكی پێشووی به ناوی جۆن ئه‌بیزه‌ید وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له سعوودیه ده‌ستنیشان كرد.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا كۆشكی سپی تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی جۆن ناونیشانی ئه‌و سه‌ربازه‌ی پێدراوه كه زۆرترین ماوه له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا كاریكردووه.
جۆن ئه‌بیزه‌ید ده‌رچووی ئه‌كادیمیای سه‌ربازی ئه‌مریكایه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سەربە زانكۆی هارڤارد كه یه‌كێكه له زانكۆ هه‌ره باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ئه‌مریكا.
بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو به فه‌رمی ده‌ستبه‌كار بێت پێویسته ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن