جيهان

سوپای پاسداران کوژرانی فەرماندەی ھێزی دەریایی ئێران عەلیڕەزا تەنگسیری ڕاگەیاند

Heman Hussein Yaseen  | 30.03.2026 - نوێکردنەوە : 30.03.2026
سوپای پاسداران کوژرانی فەرماندەی ھێزی دەریایی ئێران عەلیڕەزا تەنگسیری ڕاگەیاند

Arbil

هەولێر - AA

سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی فەرماندەی ھێزی دەریایی ئێران عەلیڕەزا تەنگسیری ڕاگەیاند

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: "تەنگسیری دوای ئەوەی سەرپەرشتی چەندین ھێرشی کرد بۆ سەر ژێرخانەکانی "دووژمن" و خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی، لە کاتی ڕێکخستنەوەی ھێزەکان و بەھێزکردنی قەڵغانی بەرگریی دوورگە و کەناراوەکانی ئێران، بە سەختی بریندار بوو و دواتر بەھۆی سەختیی برینەکانیيەوە گیانی لەدەستدا".

ئاماژە بەوەشکراوە کە: "ھەروەکچۆن بە کۆچی ڕێبەرانی مەزنی وەک ئایەتوڵڵا خومەینی و ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێڕەوی شۆڕش نەوەستا، بە شەھیدبوونی فەرماندە مەیدانییەکانیش کارەکانمان بەھێزتر دەبن، ھەروەھا سەربازانی ھێزی دەریایی سوپا گورزی جەرگبڕیان لە "دووژمن" داوە و بەردەوامن لە بەڕێوەبردنی مەیدانی جەنگ لە گەرووی ھورمز".

عەلیڕەزا تەنگسیری لە ساڵی ١٩٦٢ لە شارۆچکەی تەنگسیر لە پارێزگای بوشەھر لە دایکبووە و چەندین پلەی لە ڕێزەکانی سوپادا ھەبووە و، دواجار فەرماندەی ھێزی دەریایی ئێران بووە و لە ھێرشێکی ھاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران گیانی لەدەستدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın