جيهان

سوپای پاسداران: "لە ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵات فڕۆکەیەکی جەنگی F-35ی ئەمریکی خرایەخوارەوە"

Ahmet Dursun  | 03.04.2026 - نوێکردنەوە : 05.04.2026
سوپای پاسداران: "لە ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵات فڕۆکەیەکی جەنگی F-35ی ئەمریکی خرایەخوارەوە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سوپای پاسدارانی ئێران، بانگه‌شه‌ی ئەوەی کرد لە ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات، فڕۆکەیەکی جەنگی F-35ی خستووەته‌ خوارەوە.

لەو باره‌یه‌وه‌ سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند: "فڕۆکەیەکی جەنگی پێشکەوتووی F-35ی ئەمریکا، لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتووی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە لە ئاسمانی ناوەڕاستی ئێران تێکشکێندرا".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگه‌شه‌ی ئەوە کراوە لە ماوەی ١٢ کاتژمێری ڕابردوودا ئەمە دووهەم فڕۆکەی جەنگیە خراوه‌تە خوارەوە و، بەهۆی تێکشکانی تەواوی فڕۆکەكه‌ش هێشتا چارەنووسی فڕۆکەوانەکە نازانرێت.

هاوكات ئه‌و دیمەنانە بڵاو کرانەوە كه‌ بانگه‌شه‌ی ئەوە دەکرێت هی فڕۆکە تێكشكێندراوه‌كان بن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın