"سوپای پاسداران ژمارەیەک خاڵی ستراتیژی لە سعوودیە و کوێت خستووەتە ناو چوارچێوەی ھێرشەکانی"
ڕۆژنامەکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە لە ئەگەری ھێرشکردنە سەر ئێران، ئەوە ژمارەیەک خاڵی ستراتیژی لە سعوودیە و کوێت، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەکرێنە ئامانج.
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
ڕۆژنامەکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە سوپای پاسداران ژمارەیەک خاڵی ستراتیژی لە سعوودیە و کوێت، خستووەتە ناو چوارچێوەی ھێرشەکانی.
ڕۆژنامەی "ھەمشەهری" ئێران لە بەرپرسێکی ئەو وڵاتە بڵاویکردووەتەوە کە لە ئەگەری ھێرشکردنە سەر ئێران، ئەوە ژمارەیەک خاڵی ستراتیژی لە سعوودیە و کوێت، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەکرێنە ئامانج.
ئەو بەرپرسەی ئێران ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر ھەر ھەنگاوێکی دژومنکارانە دژبە وڵاتەکەی بنرێت، ئەوە ناوچەی نەوتی ھاوبەشی نێوان کوێت و سعوودیە، کێڵگە نەوتییەکانی وەفرە و بەرقان و وێستگەکانی وزە لە ناوچەکانی زور و شەعبییە لە سعوودیە و ژمارەیەک ژێرخانی ستراتیژی دیکە خراونەتە ناو چوارچێوەی ھێرش و ئامانجەکانی سوپای پاسدارانەوە.
