Saber Ghanem Ibrahım Eıd
11 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2026
سووریا ــ AA
سوپای ئیسرائیل پێشێلکارییەکی نوێی لە باشووری سووریا ئەنجامدا و چووە ناو ناوچەیەکی سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری سووریا.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا "سانا" بڵاویکردەوە کە ھێزێکی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو ناوچەیەکی سەربە پارێزگای قونەتیرە.
ڕاشیگەیاندووە کە ھێزەکەی سوپای ئیسرائیل لە میانی چوونە ناوچەکە مەشیرفقە، گەنجێک کە لە ناوچەکە کاری شوانی دەکرد، دەستگیرکردووە.
ئهمهش دواي ئهوه دێت ڕۆژي دووشهممهى ڕابردوو، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل ھەڵيانکوتابوو سهر شارۆچکەی جەباتا سەربە پارێزگای قونەتیرە و له ميانيدا سێ گەنجیان دەستگیرکرد.