جيهان

سوپای ئیسرائیل چوار کەسی مەدەنی لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد

Mehmet Nuri Uçar, Fayez Abdulsalam  | 22.03.2024 - نوێکردنەوە : 24.03.2024
سوپای ئیسرائیل چوار کەسی مەدەنی لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد

Istanbul

غەززە - AA

کەناڵی ئەلجەزیرە کە ناوەندەکەی لە قەتەرە، دیمەنی کوژرانی چوار هاووڵاتی مەدەنی فەڵەستینی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.

لە دیمەنەکاندا کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل لە سەرەتای مانگی شوبات لە ناوچەی سکە لە خان یونس تۆماریان کردووە، دەردەکەوێت کە چوار هاووڵاتی مەدەنی فەڵەستینی لە دوای ماوەیەکی کورت لە ڕێ کردنیان بە چەند بۆمبێک جیا بە جیا دەکرێنە ئامانج.

هەروەها لە دیمەنەکاندا کوڕە گەنجەکان بەدی دەکرێت کە لە نێو ئەو کاولکارییەی تانکەکانی ئیسرائیل دروستیان کردووە بە دوای ماڵەکانیاندا یان پاشماوەکانیاندا دەگەڕێن.

لە دیمەنەکاندا بە ڕوونی دەردەکەوێت کە ئەو چوار کەسە مەدەنییە چەکیان پێ نییە و هیچ مەترسییەکیشیان دروست نەکردووە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی دیمەنەکان، نووسینەگی میدیای حکوومەتی فەڵەستین لە غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "بۆردومانکردنی چوار گەنجی مەدەنی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە و کوشتن و پارچە پارچە کردنیان بە دڕەندەیی، قەبارەی ئەو قەیرانە قووڵە نیشان دەدات کە داگیرکەر دروستی کردووە. بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم تاوانە دەکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın