Mustafa Deveci
26 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2021
قودس - AA
لە ئاکامی پەلاماری هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر چەندناوچەیەکی کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، چوار فەڵەستینی کوژران و لانیکەم پێنجی دیکەش برینداربوون.
لە هەواڵێکدا کە لە رۆژنامەی هائارێتزدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە میانی پەلاماری هێزەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر پێنج ناوچەی جیاواز لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای ئیسرائیل و فەڵەستینیەکاندا دروست بووە.
لە هەواڵەکەدا کە بە پشت بەستن بە زانیاری سوپای ئیسرائیل بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لە ناوچەی بەیت عەنان سێ و لە ناوچەی کەفر بەرقین یەک، فەڵەستینی کوژراون.
لە کاتێکدا بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە کوژراوەکان ئەندامی بزووتنەوەی حەماس بن، هێشتا بەرپرسانی فەڵەستینی هیچ راگەیەندراوێکیان سەبارەت بە رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.