جيهان

سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئەو فەڵەستینییانەی لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆییدا بوون لە غەززە

- بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو هێرشەدا ١٤ کەس کوژراون و لانی کەم ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

Mehmet Nuri Uçar  | 15.03.2024 - نوێکردنەوە : 16.03.2024
سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئەو فەڵەستینییانەی لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆییدا بوون لە غەززە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سوپای ئیسرائیل دەستڕێژی گوللەی بەنێو ئەو هاووڵاتيیە فەڵەستینییانەدا کرد کە لە دووڕیانی کوێت لە کەرتی غەززە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆییدا بوون و، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا، بەهۆی هێرش و پەلامار و ڕێگرییەکانی بۆ چوونە ناوەوەی هاوکاری مرۆیی ڕووبەڕووی برسێتیی بوونەتەوە، بەپێی ئامارە بەراییەکان ١٤ کەس کوژراون و لانی کەم ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

لەو بارەیەوە، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای ئیسرائیل دەستڕێژی گوللەی بەنێو ئەو هاووڵاتیيە فەڵەستینییانەدا کردووە کە لە دووڕیانی کوێت لە کەرتی غەززە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆییدا بوون.

بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە هێرشەکەدا ١٤ کەس کوژراون و لانی کەم ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون. جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەوەی ڕوویدا نیازی پێشوەختەی پیلان بۆداڕێژراوی ئیسرائیل نیشان دەدات بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکی نوێ و ترسناک.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە سەرەڕای سەختی ڕەوشی گۆڕەپانەکە، بەڵام لە دووڕیانی کوێت گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکان بەردەوامە و، بەهۆی سەختی برینی ژمارەیەک لەو بریندارانەی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، پێدەچێت ژمارەی کوژراوان ڕوو لە هەڵکشان بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın