Laith Al-jnaidi
16 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2026
سووریا ــ AA
سوپای ئیسرائیل پێشێلکارییەکی نوێی لە باشووری سووریا ئەنجامدا و لە میانیدا چووە ناو گوندێکی سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری ئەو وڵاتە.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا "سانا" بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، چوونەتە ناو گوندی غەدیر بوستان سەربە پارێزگای قونەیترە.
ڕاشیگەیاندووە کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە میانی چوونە ناو گوندی غەدیر بوستان، ھەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەک ماڵ، ھەروەھا دوو گەنجیان دەستگیرکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدايە دوێنێ یەکشەممە، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە میانی چوونە ناو گوندی بەریقە و شارۆچکەی جەباتا خەشەب سەربە پارێزگای قونەیترە، چوار گەنجیان دەستگیرکرد.