Mücahit Aydemir
02 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2020
تەڕابلوس - AA
سوپای لیبیا رایگەیاند کە بە رێگەی فڕۆکەی کارکۆی ئولیشینی رووسی، چەک و تەقەمەنی بۆ ملیشیاکانی خەلیفە حەفتەر لە رۆژھەڵاتی لیبیا گواستراوەتەوە.
گوتەبێژی فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی سرت و جوفرە، جەنەڕاڵ عەبدولھادی دراع لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە فڕۆکەکانی کارگۆی ئولوشینی رووسی کە چەک و تەقەمەنیان بۆ ملیشیاکانی خەلیفە حەفتەر گواستووەتەوە، دوێنێ لە ناوچەکانی سرت و جوفرە کە دەکەونە بەشی ناوەڕاستی لیبیا پێنج گەشتی ئاسمانیان ئەنجامداوە.
ناوبرا ئەوەشی راگەیاند کە لە سووریاوە بە رێگەی دوو گەشتی ئاسمانی سەربازانی سەربە رژێمی ئەسەد بۆ بنغازی گواستراونەتەوە کە ناوەندی ھێزەکانی حەفتەرە.
سوپاى ليبيا، لە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنى "گەردەلوولى ئاشتى" كە لە ٢٥ى ئادار لە دژى ميليشياكانى حەفتەر دەستييان پێكرد، لە ٣ى حوزەيران سەرجەم سنوورە ئيدارييەكانى تەڕابڵوسى پايتەخت و لە ٥ى حوزەيران شارى تەرهونەيان كۆنترۆڵكردەوە.
سوپاكە، لە ٦ى حوزەيران بەمەبەستى ئازادكردنى فرۆكەخانەى سەربازى سرت و جوفرە و دەوروبەرى لە دەست ميليشياكانى سەر بە خەليفە حەفتەر، دەستپێكردنى ئۆپەراسيۆنێكى نوێ بە ناوى "رێگاكانى سەركەوتن" راگەياند و لە ناوچەكەدا جێگيربوون.