Hamdi Yıldız
03 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2020
غه‌ززه - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی له باشووری غه‌ززه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانه‌وه ده‌ستی كه‌وتوون، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل له رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی كشتوكاڵی ئهلكارارا له نزیك شاری خان یونس كه ده‌كه‌وێته باشووری كه‌رتی غه‌ززه.
سوپای ئیسرائیل لای خۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه بووه بۆ ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك له غه‌ززه‌وه له ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌دا، كه له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی ئیسرائیله‌وه تێك شكێندراوه.
هێشتا هیچ زانیارییه‌ك نه‌دراوه له باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی هێرشه‌كه.
تاكوو ئێستا هیچ گرووپێك له فه‌ڵه‌ستین به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشێكی له‌م جۆره‌ی نه‌خستۆته سه‌ر شانی خۆی، كه ئیسرائیل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كراوه‌ته سه‌ری.