سووریا.. ئاژانسی (TİKA) بنکەیەکی تەندروستی لە پاریزگای حەما کردەوە
بە ئامادەبوونی ھەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی تورکیا لە دیمەشق، بورھان کۆرئۆغڵو، ئاژانسی تورکیا بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی (TİKA) بنکەیەکی تەندروستی لە پارێزگای حەما ناوەڕاستی سووریا کردووە.

İdlib
ئیدلب ــ AA
ئاژانسی تورکیا بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی (TİKA) لە ڕێوڕەسمێکدا، بنکەیەکی تەندروستی لە پارێزگای حەما ناوەڕاستی سووریا کردووە.
ھەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی تورکیا لە دیمەشق، بورھان کۆرئۆغڵو و ژمارەیەک لە بەرپرسی خۆجێی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ئامادەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی بنکە تەندروستییەکەدا بوون.
بورھان کۆرئۆغڵو لە لێدوانێکدا بۆ ئاناژانسی ئانادۆڵو گوتی: "کردنەوەی بنکە تەندروستیییەکە لە پارێزگای حەما لەلایەن ئاژانسی (TİKA)وە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنە دووپات دەکاتەوە کە لە سەردانەکەی پێشووماندا بۆ پارێزگاکە بە خۆمان دابوو".
باسی لەوەش کرد کە لە ماوەکانی ڕابردوودا،ئاژانسی (TİKA) کارەکانی ژێرخانی کارەبای لە ناوچەکە ئەنجامداوە و جەختی لەوەش کردەوە کە خزمەتگوزارییەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبن.
لەبەرامبەردا، بەڕێوەبەری بنکە تەندروستییەکە، جومانە عیسا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە دانیشتووانی گوندەکانی دەورووبەری پارێزگای حەما لە خزمەتگوازرییەکانی بنکە تەندروستییەکە، سوودمەند دەبن.
گوتیشی: "سەرجەم پشکنینە پزیشکییەکان لە بنکە تەندروستییەکە، بێ بەرامبەر بۆ بۆ ھاووڵاتییان ئەنجام دەدرێن".
ھەر لەوبارەیەوە ڕێکخەری ئاژانسی تورکیا بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی (TİKA) لە دیمەشق، بیلال ئۆزدان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی سووریا.