توركيا, جيهان

وەزارەتی بەرگریی تورکیا خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ڕایگەیاند

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک ڕایگەیاند کە سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەربە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بەشدارییەکی گرنگ دەکەن لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمێی و نێودەوڵەتی.

Yusuf Soykan Bal, Zahir Sofuoğlu  | 16.10.2025 - نوێکردنەوە : 16.10.2025
وەزارەتی بەرگریی تورکیا خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ڕایگەیاند

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەستە ڕاگەیاند کە ڕۆژی ھەینی رابردوو، لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە چووە واری جێبەجێکردنەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و پێمان وایە کە ڕێککەوتنەکە، ھەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا".

گوتیشی: "ئومێد دەکەین ئەم ھەنگاوە، ببێتە سەرەتایەک کە دەرگا بۆ ئاشتییەکی گشتگیر، دادپەروەرانە و ھەمیشەیی بکاتەوە و لە کۆتاییدا یارمەتیدەر بێت بۆ بەدیھێنانی ئامانجی چارەسەریی دوو دەوڵەتیی".

باسی لەوەش کرد کە سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەربە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بەشدارییەکی گرنگ دەکەن لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمێی و نێودەوڵەتی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın