ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەمڕۆ دەروازەی سنووری ڕەفەح-ی نێوان غەززە-میسر دەکاتەوە

Quds
قودس - AA
دوای ئەوەی حەماس کاتەکانی شەو تەرمی چوار دیلی ئیسرائیلی دیکەی لە غەززە ڕادەست کرد، ئەمڕۆ ئیسرائیل بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەروازەی سنووری ڕەفەح-ی نێوان غەززە و میسر دەکاتەوە، کە بە دەروازەی غەززە بۆ جیھان دادەنرێت.
بەپێی ھەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ئیسرائیل KAN، حکوومەتی ئیسرائیل بڕیاری دا بە هەڵگرتنی سزاکان کە ڕایگەیاندبوو ئەمڕۆ بەسەر حەماسدا بیسەپێنێت.
ئیرادەی سیاسی لە ئیسرائیل، بڕیاری دا دەروازەی سنووری ڕەفەح کە لە غەززەوە بە ئاڕاستەی میسر دەکرێت، ئەمڕۆ وەک پلانی بۆ داڕێژراوە بکرێتەوە و ھاتنی هاوکاریە مرۆییەکان بەپێی ڕێککەوتنەکە بەردەوام بێت.
ڕادەستکردنی چوار تەرمی دیکەی دیلە زیندانیکراوە ئیسرائیلییەکان لە کاتەکانی شەودا لەلایەن حەماسەوە و ڕادەستکردنی ھەندێک تەرمی دیکە بە ھەمان شێوە لەمڕۆدا، کاریگەری ھەبوو لەسەر بڕیارەکەی ئیسرائیل.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن