Ahmed al-Masri,Zeynep Tüfekçi,Hemın Othman Mohammed
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2017
ریاز - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن، له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێ‌نشین و وه‌زیری به‌رگری سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان كۆبووه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی سعوودیه SPA، ماكرۆن پاش دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، سه‌ردانی سعوودیه‌ی كردووه و، له ریازی پایته‌خت له‌گه‌ڵ شازاده محه‌مه‌د كۆبووه‌ته‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له پاڵ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و بابه‌تی هاوبه‌شی ستراتیجی گفتوگۆكرا له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن له پێناو به‌هێزكردنی هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات له‌چوارچێوه‌ی دیدی 2030 سعوودیه، پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
ماكرۆن ئیدانه‌ی هێرشی مووشه‌كی بالستی حوسییه‌كانی كرد كه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شا خالیدی له ریاز كرده ئامانج و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سعوودیه له راوێژدایه.
دوای ته‌واوبوونی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، ماكرۆن دوێنێ سه‌ردانی ریازی كرد و، له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن شازاده‌ی جێ‌نشین و وه‌زیری به‌رگری سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه پێشوازی لێكرا.