Şenhan Bolelli,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2017
مەدرید – AA
دادگای باڵای ئیسپانیا بڕیاری دەستبەسەرکردنی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کەتەلۆنیا کارمی فۆرکادێڵی دا. بەپێی بڕیاری دادگا ئەگەر ناوبراو ١٥٠ هەزار یۆرۆ بدات بە مەرج ئازاد دەکرێ.
دوای بڕیاری تاکلایانەی پەرلەمانی کەتەلۆنیا بۆ سەربەخۆیی ئەو هەرێمە لە ٢٧ی تشرینی یەکەم داواکاری گشتیی ئیسپانیا تۆمەتی "راپەڕین دژی دەوڵەت و بە خراپ بەکارهێنانی سامانی گشتی" خستە پاڵ سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کەتەلۆنیا و پێنج ئەندامی دەستەی دیوانی پەرلەمان و دادگای باڵاش گوتەی لێوەرگرتن.
دادوەری دادگای باڵا پابلۆ للارینا داوای داواکاری گشتیی بۆ دەستگیرکردنیان لە پرۆسەی دادگایی‌کردن لەبەر ترسی راکردنیان رەتکردەوە. دوای ئەوەی فۆرکادێڵی رەوانەی گرتووخانە کرا للارینا رایگەیاند ئەگەر وەک کەفالەت بڕی ١٥٠ هەزار یۆرۆ بدات بە مەرجی دادوەری ئازاد دەکرێ. چوار ئەندامی دیوانی پەرلەمانیش بە پێدانی ٢٥ هەزار یۆرۆ بۆ هەر رۆژیک لە حەوت رۆژەکە بەمەرجی دادوەری ئازاد کرد و ئەندامەکەی دیکە کە جۆسیز نوان نۆیت بوو بێ مەرجی دادوەری ئازاد کرد. بەهۆی ئەوەی لە دژی راگەیاندنی سەربەخۆیی تاکلایەنە دەنگی دابوو.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا له 27ی تشرینی یه‌كه‌مدا تاكلایه‌نانه سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیای راگه‌یاند، له دوو دادگای جیاجیادا 20 سیاسیی كه‌ته‌لۆنی به تۆمه‌ته‌كانی "هه‌ستان دژی ده‌وڵه‌ت، راپه‌ڕین و به‌كارهێنانی سامانی گشتی به خراپه" سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه. جگه له پێنجیان كه له بهلجیكان، سه‌رجه‌میان ئیفاده‌یان لێوه‌رگیراوه.
دادگاكانی ئیسپانیا بڕیاریدا به دادگاییكردنی هه‌شت له وه‌زیره‌كانی كه‌ته‌لۆنیا بهبهندكراوی و وه‌زیرێكی دیكه‌ش به كه‌فاله‌تی 50 هه‌زار یۆرۆ له‌ده‌ره‌وه. هاوكات دادگای باڵای ئیسپانیا بڕیاریدا له ئازادكردنی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا كارمی فۆركادێل به كه‌فاله‌تی 150 هه‌زار یۆرۆ.
بڕیاره 17ی تشرینی دووه‌م دادگای به‌لجیكا بڕیار له‌سه‌ر داواكاریی ئیسپانیا بدات بۆ ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا چارلیس پوژمۆنت و چوار وه‌زیری كه‌ته‌لۆنی كه له دادگای ئیسپانیا هه‌ڵاتوون و په‌نایان بۆ به‌لجیكا بردووه.