Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
هاوسه‌رۆكی گرووپی دۆستایه‌تی توركیا له كۆنگرێسی ئه‌مریكا و نوینه‌ری ته‌كساس، پیت سێسشن رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بۆچوونی جیاوازیش هه‌بێت له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، توركیا هاوپه‌یمانێكی گه‌وره و به به‌هایه؛ ده‌بێت ئه‌مریكا به‌های توركیا بزانێت".
دامه‌زراوه‌ی هزری Turkish Heritage Organization كه ناوه‌نده‌كه‌ی له واشنتۆن دی سیه، له كۆنگرێسی ئه‌مریكا پانێلی "په‌یوه‌ندییه‌كانی تورك-ئه‌مریكا"ی رێكخست.
له‌و پانێله‌دا ژمارەیەک له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا و، ئه‌ندامانی پله باڵای كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس به‌شداریان كرد.
له‌و پانێله‌دا كه مامۆستای زانكۆی پرینستن، میكایل رینۆڵد و، پسپۆڕی ناوه‌ندی ئاسایشی نوێی ئه‌مریكا، نیكۆلاس هێراس، وه‌ك پانێلیست به‌شداریان تێدا كرد، نۆرا فیشه‌ر ئۆنار به‌ڕێوه‌ی برد كه مامۆستای زانكۆی كارۆلینایه.
له پانێله‌كه‌دا نوێنه‌ری كۆماریخوازه‌كان سێسشن رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بۆچوونی جیاوازیش هه‌بێت له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، توركیا هاوپه‌یمانێكی گه‌وره و به به‌هایه؛ ده‌بێت ئه‌مریكا به‌های توركیا بزانێت".
سەسیۆنس جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە پشتگیریکردنی تورکیا کە هاوپەیمانێتیی لە ناتۆ، ئاماژەی بەوەشدا رۆڵی تورکیا لە ناوچەکە هەستیارە.
مایکڵ رەینۆڵدس-یش رایگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا بە قۆناغێکی ناخۆشدا تێپەڕی بەڵام هەردووکیان پێویستیان بەیەکترە لە ناوچەکە.
رەینۆڵدس ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندییەکانی نێوان پەکەکە و یەپەگە قبوڵ نەکراون و ئەم بابەتەش بووە هۆی درز کەوتنە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا.
دواتر نیکۆڵاس هەراس باسی لە رۆڵی تورکیا کرد لە داهاتووی سووریادا و بەپێویستی زانی ئەمریکا ئەوە نادیدە نەگرێ. گوتیشی: "دەبێ ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەپەگە سنووردار بکات. پەیەدە بە دوای بەرژوەندییەکانی خۆیدا دەگەڕێ".
هەروەها رەینۆڵدس و هەراس پێیانوابوو کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس کاریگەری ئەرێنی دەبێت لە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات‌دا.