Adem Şalvarcıoğlu,Hemın Othman Mohammed
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2017
دا نانگ - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: "نه‌رمی نانوێنین له‌باره‌ی ئه‌و مامه‌ڵه ناڕه‌وا بازرگانی و ئابوورییه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا پیاده ده‌كرێت. ئه‌مریكا بۆ من پێشینه‌یه".
له میانی به‌شداریكردنی له لووتكه‌ی هاریكاری ئابووریی ئاسیا پاسفیك (APEC)دا له شاری دا نانگی ڤێتنام، تره‌مپ گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێگه ناده‌ن له ئه‌مریكاوه سوودمه‌ند بن و، گوتی: "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به جێبه‌جێكردنی یاسا ئابوورییه‌كان رێككه‌وتنی بازرگانی بكه‌ن، ده‌بنه نزیكترین هاوبه‌شی ئابووریی ئه‌مریكا. ئه‌وانه‌ی پێیانوایه حكوومه‌تی ئه‌مریكا چاوله پێشێلكردن، فێڵكردن یان ناڕه‌وایه‌تی ئابووریی ده‌پۆشێت، ئیدی ئه‌و رۆژانه ته‌واو. نه‌رمی نانوێنین له‌باره‌ی ئه‌و مامه‌ڵه ناڕه‌وا بازرگانی و ئابوورییه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا پیاده ده‌كرێت. ئه‌مریكا بۆ من پێشینه‌یه".
تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئاماده‌ی رێككه‌وتنی دادپه‌روه‌ر و جێگیرن و، ئیدی ئه‌مریكا ئه‌و رێككه‌وتنانه ناكات كه ناتوانێت هه‌ڵیان بگرێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی بازرگانی جیهانیه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌كراوه و، گوتی: "ئیدی چاو له‌و پێشێلكاریه بازرگانیه درێژخایه‌نانه ناپۆشین و لێبووردهنابین به‌رامبه‌ریان. ئه‌مریكا هه‌میشه تامه‌زرۆی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانه كه پشت به دادپه‌روه‌ری و بنه‌ماكانی كاری به‌رامبه‌ری ده‌به‌ستێت. ماوه‌یه‌كی درێژه ئه‌و په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌ی ئه‌مریكا ده‌یخوازێت ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی به‌رده‌وامه. سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رگرتنی بازاڕ له ئه‌مریكا، به‌ڵام وڵاتانی دیكه بازاڕه‌كانیان به‌رووی ئه‌مریكادا نه‌كردووه‌ته‌وه".
تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و ناهه‌وسه‌نگیه بازرگانیه‌ی له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چین باسی لێوه‌كرد كه له‌نێوان ئه‌مریكا و چیندا هه‌یه حكوومه‌تی په‌كینی تێدا تۆمه‌تبار نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌ته‌كانی پێشووی ئه‌مریكا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، بانگه‌وازی یه‌كگرتنی ئاڕاسته‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی APEC كرد دژ به هه‌ڕه‌شه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور و، به‌پێویستی زانی ئاسیا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی كۆریای باكووردا نه‌بێت و، گوتی: "كۆریای باكوور هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌ینێت بۆ بەهێزكردنی چەکی ئه‌تۆمی، هه‌نگاوه بۆ مه‌ترسی گه‌وره‌تر. ده‌بێت یه‌كگرتووبین دژ به هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور".
هاوكات تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی یه‌كگرتووی كه‌سه شارستانیه‌ته‌كان كرده‌وه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی هۆكاری مادده‌ی هۆشبه‌ر، گه‌نده‌ڵی و تیرۆریزمن.
دوای لووتكه‌ی APEC ، تره‌مپ سه‌ردانی هانۆی پایته‌ختی ڤێتنام ده‌كات و، له‌وێ سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، تران دای قوانگ كۆده‌بێته‌وه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌كان به هه‌ندێ رێككه‌وتن به ئهنجامبگهن به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
دوای ته‌وابوونی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له ڤێتنام، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، له 12ی تشرینی دووه‌مدا، سه‌ردانی فلیپین ده‌كات كه دواین وێستگه‌ی گهشتهكهیهتی بۆ ئاسیا.