Emre Aytekin,Mohammed Baqi Hussein
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
په‌كین/ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پرسێكی باڵای كۆریای باكوور رایگه‌یاند، به‌رله كۆبوونه‌وه‌ی كیم جۆنگ ئون و دۆناڵد تره‌مپ كه بڕیاره له سه‌نگاپوره به‌ڕێوه‌بچێت، سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی یۆنهاپی كۆریای باشوور، جێگری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كرێكارانی كۆریای باكوور، كیم یۆنگ چۆل به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێبكه‌وێت، له فڕۆكه‌خانه‌ی په‌كین چاوی به به‌رپرسانی چین ده‌كه‌وێت.
به‌رپرسێكی چین كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت رایگه‌یاندووه،"جێگری سه‌رۆک، كیم یۆنگ چۆل گه‌یشتووه‌ته په‌كین. لێره دوای ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چینی کردووە ، بهرهلەوەی بەرەو ئه‌مریكا به‌ڕێ بكه‌وێت".
جێی ئاماژەیەوە ئه‌م سه‌ردانه‌ی كیم دوای ئه‌وه دێت كه له سیئۆل چاوپێكه‌وتنی ئاماده‌كاری بۆ شاندی هه‌ردوو وڵات بۆ لووتكه‌ی سه‌نگاپووره ئه‌نجامدرابوو.
راگه‌یه‌نراوه كه بڕیاره كیم له ئه‌مریكا به‌ر له لووتكه‌ی سه‌نگاپوره، چه‌ند دیدار و کۆبوونەوەیەک ئه‌نجامبدات.