Ömer Tuğrul Çam
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2020
برۆکسل - AA
سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ لە دیدارێکیدا لەگەڵ سەرکۆماری ئەرمینیا، ئارمین سارکیسیان رایگەیاند کە ناتۆ لایەنێک نییە لە شەڕ و پێکدادانی ناوچەی قەرەباغ.
ستۆڵتنبێرگ و سارکیسیان لە دوای کۆبوونەوەیان لە بارەگای ناتۆ ،کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان سازکرد.
ستۆڵتنبێرگ رایگەیاند کە باسی دۆخی قەرەباغیان کردووە و گوتیشی: "ئەوەم وەبیر سەرکۆمار ھێنایەوە کە ناتۆ لایەنێک نییە لە شەڕ و پێکدادانەکان. ئازەربایجان و ئەرمینیا زیاتر ٢٥ ساڵە ھاوبەشی گرنگی ناتۆن".
سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ ئەوەشی راگەیاند کە ناتۆ نیگەرانە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و جەختیشی لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە و کۆتایھێنان بە شەڕوپێکدادانەکان کردەوە.
ستۆڵتنبێرگ گوتیشی: "بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل جێگەی قبوڵ نییە و پێویستە دەستبەجێ بوەستێنرێ. پێویستە ھەموو کەسێک کار بکات بۆ چارەسەرێکی سیاسی و ھەمیشەیی. پێویستە ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوام بن".
لەلایەکی دیکەش سارکسیان ئەوەی خستەڕوو کە بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل جێگەی قبوڵ نییە و بەرگریی لەوە کرد کە: "ئەگەر تورکیا دەستھەڵبگرێت لە پشتیوانیکردنی ئازەربایجان ئەوە کێشەکە چارەسەر دەبێت".