Ruslan Rehimov
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلییێڤ رایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی ٢١ گوند و شارەدێیەکی لە داگیرکاریی ئەرمینیا رزگارکردووە.
عەلییێڤ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "سوپای قارەمانی ئازەربایجان، گوندی گێجە گۆزلی، ئاشاخی سەیدئەحەتلی و زەرگاری سەربە پارێزگای فوزولی، گوندەکانی بەلەند، پاپی، گومدەکانی تولوس، حاجلی و تینلی سەربە پارێزگای جەبرایل لە داگیرکاریی رزگارکرد. بژی سوپای ئازەربایجان. قەرەباغ ئازەربایجانە".
عەلییێڤ لە تویتێکی دیکەدا رایگەیاندبوو کە شارەدێی مینچیڤان و گوندەکانی ھوراما، ھومارلی،سارل، بابەیل، ئۆچزنجو ئاغالی،ھاجالی، گیراە موشلان، ئودگان، توراباد، ئیچەری موشلان، مەلیکلی، جاھانجیربەیلی و باھارلی سەربە پارێزگای زەنگیلان لە داگیرکاریی رزگارکراوە.