Ramal Mahmood
27 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2017
بڕیارە سبەی شەممە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجام بدات.
گوتەبێژی کرملین دیمیتری پێسکۆڤ، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان لە مۆسکۆ رایگەیاند کە بەرنامە بۆ ئەوە دانراوە رۆژی شەممە پوتین و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ یەکتر ئەنجام بدەن.
لە وەڵامی پرسیاری هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا کە ئاماژەیان بەوە دابوو رۆژی شەممە پوتین و ترەمپ پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن، پێسکۆڤ گوتی: "بەڵێ دەتوانم بەم زانیارییە بڵێم راستە".
ترەمپ لە میانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن پەیامی نەرم و میانڕەوانەی بۆ رووسیا نارد لەبارەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان. مۆسکۆش ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ وتوێژ لەگەڵ ئەمریکا.