Zein Khalil,Safiye Karabacak
01 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2023
قودس- AA
سبەینێ له‌پێناو ناڕەزایەتی دەربڕین دژی کوشتنی پزیشکی فەڵەستینی، محەمەد عهسیبی بە گوللەی پۆلیسی ئیسرائیل لە قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکراو، مانگرتنی گشتی لە هەموو شارە عەرەبییەکانی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.
کۆمیتەی باڵای بەدواداچوونی عەرەبی، كه رێکخراوێكه نوێنەرایەتی ئه‌وه فەڵەستینییانه ده‌كات كه هاووڵاتیی ئیسرائیلن، دوای رووداوەکە بەپەلە کۆبووەوە.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە كۆمیته‌كه دوای کۆبوونەوەکە بڵاویكرده‌وه، باس لەوە کراوه، سبه‌ی به‌مه‌به‌ستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژبە کوشتنی محەمەد عهسیبی بە گوللەی پۆلیسی ئیسرائیل، سبەی له سەرجەم ئیداره خۆجێییه عەرەبییهكان مانگرتنی گشتی ئەنجام دەدرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه سیستمی پەروەردەش دەگرێتەوە.
كۆمیته‌كه داوایکردووە "رێوڕه‌سمی ناشتنی عهسیبی کە سبەینێ لە شارۆچکەی حورا بەڕێوەدەچێت، بکرێتە خۆپیشاندانێکی جەماوەریی دژی سه‌رجه‌م سیاسەتەکانی داگیرکاریی و ستەمکاری و جیاكاریی رەگەزی".
- چی رووی‌دابوو؟
هێزەکانی ئیسرائیل به بیانووی ئه‌وه‌ی هەوڵیداوە دەمانچەی یەکێک لەو پۆلیسانه ببات کە لە شه‌ودا له دەروازەی سیلسیلە كه به‌ڕووی مزگەوتی ئەقسا ده‌كرێته‌وه لە ناوچه‌ی شاری دێرینی قودسی رۆژهەڵات، سه‌رگه‌رمی پشكنینی ناسنامە بووه، پزیشکی فەڵەستینی، محەمەد عهسیبییان كوشتبوو.