Islam Doğru
01 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2023
نیویۆرك-AA
بەپێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان بەهۆی ئەو زریان و گه‌رده‌لوولانه‌ی کاریگەرییان لەسەر ویلایەتەکانی ناوەڕاستی رۆژئاوا و باشووری ئەمریکا درووستكردووه، ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆر كه‌سیش برینداربوون.
فه‌رمانگه‌ی کەشناسی نیشتمانیی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، دوێنێ شەو له رووبه‌رێكی به‌رفراوانی وڵاته‌كه‌دا له‌سه‌روویانه‌وه له هه‌ریه‌ك له ئارکه‌نساس، میسیسیپی، ئایۆوا، تێنسی، ئیڵینۆی و ویسکۆنسن له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٥٧ گه‌رده‌لوول تۆماركراوه.
له ئه‌نجامی گەردەلوولەكاندا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە پێنج کەسیان لە ویلایەتی ئارکه‌نساس و سێ لە ئیندیانا و له ئیڵینۆی و ئاڵاباماش یه‌كی یه‌ك كه‌س گیانیان لەدەستداوە.
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی ئاركهنساس، سارا هاکابی ساندەرز به‌هۆی توندیی گه‌رده‌لول و زریانەکانهوه، باری نائاسایی لە ناوچەکەدا راگەیاند.
- بنمیچی هۆڵێكی کۆنسێرت داڕما و کەسێک گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی داڕمانی بنمیچی هۆڵێكی کۆنسێرت، بەهۆی گه‌رده‌لووله‌كه‌ی ویلایەتی ئیڵینۆی لە ئەمریکا، کە هۆڵه‌كه زیاتر لە ٢٠٠ کەسی تێدا بوو، کەسێک گیانی لەدەستدا و دەیان کەسیش برینداربوون.
لە راگەیەندراوێكدا كه له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئاگرکوژێنەوەوه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژە بەوەکراوە، ٢٨ کەس بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە كه پێنج کەسیان بە سەختی برینداربوون.
دەزگای کەشناسی نیشتمانیی ئه‌مریكا هۆشداریی روودانی گەردەلوولی له هه‌ریه‌ك له ویلایەته‌كانی تێنسی، کێنتاکی، ئاڵاباما، میسیسیپی، ئیڵینۆی، ئیندیانا و میشیگن بڵاوکردەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "PowerOutage.US" کە بەدواداچوون بۆ پچڕانی ته‌زووی کارەبا لە ئه‌مریكا دەکات، نزیکەی ٣٠٠ هەزار ماڵ له‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی گه‌رده‌لووله‌كانه‌وه، بێ کارەبا ماونەتەوە.