Mohamad Misto,Adham Kako,Levent Tok
09 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2018
ره‌ققه/ئه‌نقه‌ره - AA
رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له دژی به‌رزده‌بنه‌وه و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی له سه‌رتاسه‌ری شاری ره‌ققه باکووری سووریا په‌نای بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ بردووه.
به مه‌به‌ستی به‌رگرتن له تیرۆركردنی ئه‌ندامانی كه له‌م دواییانه‌دا رووی له زیادبوون كردووه له‌گه‌ڵ كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كانی دژی، رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه به بیانوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له رۆژی هه‌یینیه‌وه تا ئێستا قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له شاری ره‌ققه په‌یڕه‌و ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی شاری ره‌ققه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆدا رێگری ده‌كات له چوونه ناوه‌وه و ده‌رچوون له ناوه‌ندی پارێزگای ره‌ققه و هاتوچۆی له‌مبه‌ر بۆ ئه‌وبه‌ری رووباری فورات قه‌ده‌غه‌كردووه كه ناوه‌ندی شاره‌كه ده‌كات به دوو به‌شه‌وه.
رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵی كردوون له رێگه‌ی ترس و گوشار دروستكردن له‌سه‌ر مەدەنییەکان هه‌وڵی كپكردنی ده‌نگی ناڕازی ده‌دات و ماوه‌ی سێ رۆژه له شاری ره‌ققه رێگه‌نادات مەدەنییەكان بچنه مزگه‌وت.
رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه كه به پشتیوانی ئه‌مریكا له تشرینی یه‌كه‌می 2017ه‌وه تا ئێستا شاری ره‌ققه‌ی كۆنترۆڵكردووه، ته‌نها له ماوه‌ی دیاریكراوی رۆژدا رێگه ده‌دات خه‌ڵكی ره‌ققه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر بچنه ناوه‌ندی شاره‌كه.
تا ئیستا نازاندرێت قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
به راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ، رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه هه‌وڵده‌دات به‌ر به كاردانه‌وه‌ی گه‌لی عه‌ره‌ب بگرێت و رێگری بكات له‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕێن بۆ به‌رگری.
له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی یه‌په‌گه له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا له ناوه‌ندی شاری ره‌ققه، هه‌ندێ گوند، ناحیه و شارۆچكه ئه‌نجامیداوه، لانیكه‌م 150 مەدەنی ده‌ستگیركراون و دوو كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.