Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
21 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2018
نیویۆرك – AA
له رۆژی جیهانی پەنابەراندا، هه‌زاران كه‌س له نیویۆرك رێپێوانێکیان ئەنجامدا و ره‌خنه‌یان له سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گرت به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران.
رێپێوانه‌كه له به‌رده‌م براینت پاڕك كه یه‌كێكه له ناوچه سیمبولییهكانی نیویۆرك ده‌ستی پێكرد و له‌به‌رده‌م باره‌گای گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆتایی هات.
خۆپیشانده‌ران كه له نه‌ته‌وه و پهیڕاوكارانی ئایینه جیاجیاكان پێكهاتبوون پانكارتهكانی "منداڵی كۆچبه‌ران بپارێزن"، "به‌خێربێن په‌نابه‌ران"، "منداڵان به‌ده‌ر له یاسا نیین"، "(با منداڵه‌كان) له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان بن" به‌رزكردبووه و دروشمی هاوسۆزیان بۆ په‌نابه‌ران ده‌گوته‌وه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.