كۆڵۆمبیا.. 26ی ئاب "گشتپرسی دژ به گه‌نده‌ڵی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت
- سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا، خوان مانوێل سانتۆس ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گشتپرسی له 26ی ئابدا كه به بڕیارنامه‌یه‌ك خۆی واژووی كردووه و به "ریفراندۆمی دژ به گه‌نده‌ڵی" ناوزه‌ند ده‌كرێت.
Bolivar
بۆگۆتا - AA
سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا، خوان مانوێل سانتۆس ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گشتپرسی له 26ی ئابدا كه به بڕیارنامه‌یه‌ك خۆی واژووی كردووه و به "ریفراندۆمی دژ به گه‌نده‌ڵی" ناوزه‌ند ده‌كرێت.
كۆڵۆمبییه‌كان كه مانگی ئادار ده‌نگیان به په‌رله‌مان دا و، مانگی رابردوو بۆ خولی یه‌كه‌می هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌نگیاندا و كۆتایی هه‌فته‌ش به‌شداریان له ده‌نگدانی خولی دووه‌مدا كرد، دووباره مانگی ئاب روو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا، خوان مانوێل سانتۆس واژووی ره‌زامه‌ندی كرد له‌سه‌ر گشتپرسی كه ئه‌مساڵ كۆڵۆمبییه‌كان بۆ چواره‌مین جار ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، به‌مه‌یش ده‌رگای به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كرده‌وه كه له 26ی ئابدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا حه‌وت پرسیار له ده‌نگده‌ر ده‌كرێت.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.