Eşref Musa,Ethem Emre Özcan
20 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر گونده‌واری سیفیره له باشووری پارێزگای حه‌له‌ب.
ئاژانسی هه‌واڵی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د SANAبه پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بڵاوی كرده‌وه كه ئیسرائیل له كاتژمێر ٢٣:٣٧ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك خاڵ له گونده‌واری قه‌زای سیفیره له باشووری پارێزگای حه‌له‌ب.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه: "سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی به‌رپه‌رچی مووشه‌كه‌كانی دوژمنیان داوه‌ته‌وه".
بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه و كارگه‌ی پیشه‌سازیی به‌رگریی رژێم كه به‌مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كار ده‌هێندرێن له سیفیره‌ن كه ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.