Ankara
ئەنقەرە - AA
یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بە ٦٩ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت دابهزی بۆ ٦٧ دۆلار و ٧٥ سەنت و بە ٦٨ دۆلار و ٦٢ سەنت رۆژەکەی تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:١٣دا بە بەراورد بە کاتی داخستن بە رێژەی لەسەدا یهك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە ٦٩ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
ھاوکات یەک بەرمیل خاوی تێکساس بە ٦٧ دۆلار و ١٤ سەنت فرۆشرا.
بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەتایبەتی جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنیی لەسەر داخوازی لەسەر نەوت دروست کردووە، هەروەها دوای بڕیاری گرووپی ئۆپیک پڵاس بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەم لە مانگی ئابەوە نیگەرانیی زیادبوونی خستنەڕووی نەوتی بۆ بازاڕ دروستکردووە کە ئەوانەش کاریگەرن لەسەر دابەزینی نرخەکەی.
سەرلەنوێ بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەتی لە ئەورووپا و ئاسیادا، بووەتە هۆی گرتنەبەری رێکاری نوێ لە زۆرێک لە وڵاتاندا، ئەوەیش ئومێدەکانی بۆ هەستانەوەی تەواوەتی ئابووریی کەمکردووەتەوە و کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە بە ئاراستەی دابەزینی.
ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٩ دۆلار و ٤٥ سەنت بۆ ٦٩ دۆلار و ٧١ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٦٨ دۆلار و ٣٩ سەنت بۆ ٦٨ دۆلار و ١٣ سەنت بمێنێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن