Cüneyt Karadağ
22 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2018
بەرلین - AA
راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکل : "تا ئەو کاتەی راستی رووداوەکانی خاشقچی ئاشکرا دەبێت، هەناردەی چەک بۆ سعوودیە دەوەستێت".
مێرکل لە چوارچێوەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە ویلایەتی هێسێن گوتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا باسی لە رووداوی خاشقچی کرد و گوتی: " سەیری رووداوەکانی کونسوڵخانەی سعوودیە بکەن لە ئیستانبوڵ چەند وەحشیگەرانەبوو. دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە ؛ تا ئەو کاتەی راستی رووداوەکانی خاشقچی ئاشکرا دەبێت، هەناردەی چەک بۆ سعوودیە دەوەستێت".
سعوودیە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا لە دوای وڵاتی جەزائیر دێت لە رووی کڕینی چەک لە ئەڵمانیا بڕێکی زۆر چەکی لەو وڵاتە کڕیوە.
ئەڵمانیا تەنیا لە ٩ مانگی رابردووی یەمساڵ بە بڕی ٤١٧ ملیۆن یۆڕۆ چەکی بە سعوودیە فرۆشتووە .