Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
23 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت ئاشکرایکرد بە روونکردنەوەکەی سعوودیە لەبارەی کوژرانی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچییەوە، قایل نەبووە.
باسی لەوەشكرد کە حکوومەتی ریاز داوای مانگێک ماوەی بۆ لێکۆڵینەوە کردووە و رایگەیاند "ئەمە ماوەیەکی زۆر درێژە، پێویست بەمە ناکات".
دۆناڵد ترەمپ بەر لە جێهێشتنی کۆشکی سپی بەمەبەستی چوون بەرەو ویلایەتی هیوستن، روونکردنەوەی دایە رۆژنامەوانان.
ئەو کە پێشتر روونکردنەوەکەی سعوودیەی سەبارەت بە کوشتنی جەمال خاشقچی بە "متمانەپێکراو" ناوبردبوو، ئەمجارە باسی لەوەکرد کە روونکردنەوەکە قایلی نەکردووە.
ترەمپ باسی لەوەکرد کە سعوودیە داوای مانگێکی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە کردووە و گوتی: "ئەمە ماوەیەکی زۆر درێژە، پێویست بەمە ناکات".
جەختی لەوەشکردەوە کە ژمارەیەک لە کاربەدەستانی ئەمریکا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە لە تورکیان و رایگەیاند: "ئەمشەو یان سبەینێ ئەم کاربەدەستانە دەگەڕێنەوە، بەڵام لە تورکیا و لە سعوودیەش کاربەدەستانمان بوونیان هەیە".