Ali Cura
09 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2023
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، بە بێلاڕووسیای راگەیاند کە لە ٧-٨ی تەمووزەوە دەست بە جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی رووسیا لەو وڵاتە دەکرێت.
ڤلادیمیر پوتین لە شاری سۆچی رووسیا لەگەڵ سەرکۆماری بێلاڕووسیا، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ کۆبووەوە.
پوتین لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند کە لەگەڵ هاوتا بێلاڕووسییەکەی پرسە ئەمنی و ئابوورییەکان تاوتوێ دەکەن.
بە سەرنج خستنەسەر ئەوەی کە پەیوەندییەکان بەم ئاراستەیە تاڕادەیەکی باش بەرەوپێچوونیان بەخۆوە بینیووە، پوتین رایگەیاند کە پێشهاتەکانی بواری ئاسایش باشن و بە جێگیری ماونەتەوە.
بە جەختکردنەوە لەوەی کە هەردوو وڵات لە بواری ئاسایشدا هاوکاریی باشیان ئەنجام داوە، پوتین ئاماژەی بە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی دا کە پێشتر رایگەیاندبوو، رەوانەی بیلاڕووسیا دەکرێت و گوتی: " لە هەستیارترین بابەتەکان کە لەسەری رێککەوتووین، شتەکان بەو شێوەیەی دەڕۆن کە پلانمان بۆ دانابوون. لە ٧-٨ی تەمووزەوە ئامادەکارییەکانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان تەواو دەبن و دەست بەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دەکرێت بۆ چەکە پەیوەندیدارەکان کە جێگیر دەکرێن".
پوتین لە مانگی ئاداردا، ئاماژەی بەوە دابوو کە ناتۆ چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە چەند وڵاتێکدا جێگیر کردووە، بۆیە رووسیاش ئەو جۆرە چەکە لە بێلاڕووسیا جێگیر دەکات.