Cüneyt Karadağ
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
به‌رلین – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هێیكۆ ماس رایگه‌یاند یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سزاكانی سه‌ر بێلاڕووس توندتر ده‌كات.
هێیکۆ ماس به‌رله كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له بڕۆكسل رایگه‌یاند كه سه‌ركۆماری بێلاڕووس، ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ ویسوویه‌تی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و گوتی: "ئه‌مڕۆ لێره وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه، به تایبه‌ت سزاكانی سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی قاچاخچێتی به مرۆڤه‌وه ده‌که‌ن توندتر ده‌كه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سیسته‌مێكی نامرۆڤایه‌تی، ده‌یه‌وێت كۆچبه‌ران وه‌ك كارتی گوشار به‌رامبه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌كار بهێنێت، ئه‌م رهوشهیش له‌م دوایییانه‌دا خراپتریش بووه.