Ali Cura
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
مینسك-AA
چاوه‌ڕوانیی كۆچبه‌ران كه ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و ئه‌ورووپا كۆچ بكه‌ن له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس-پۆڵه‌ندا، له‌و كه‌مپه‌ی بۆیان درووست كراوه، درێژه‌ی هه‌یه.
دۆخی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆرینه‌یان عێراقین و له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته بێلاڕووس و له خاڵی سنووریی برزگی له شاری گرودنۆ له چاوه‌ڕوانیدان بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی پۆڵه‌نداوه بگه‌نه ئه‌ورووپا، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه، سه‌خت و ناهه‌موار بووه.
هاوكات ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ی ده‌گه‌یه‌ندرێنه كۆچبه‌ره‌كان كه ژماره‌یان زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سه و ژن و منداڵیشیان تێدایه، روو له زیادبوونه. هاوكارییه‌كان كه له لایه‌ن خه‌ڵك و رێكخراوه‌كانه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه، دابه‌ش ده‌كرێن و له‌و خێوهتانهشدا كه سوپای بێلاڕووس هه‌ڵیداون، به‌ر له‌وانی دیكه پێداویستیی منداڵان و ژنان له‌رووی خۆراک و خۆگهرمكردنهوهوه دابین ده‌كرێن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی بێلاڕووس ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ، دار بۆ سووتاندن و ته‌والێتی گوازراوه‌یان بۆ ناوچه‌كه هێناوه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده، زانست، كولتوور و په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی كۆماری بێلاڕووس، ڤیكتۆر لیسكۆڤیچ ئاماژه‌ی به‌وه كرد له ناوه‌نده‌كانی چاره‌سه‌ركردن جێگه‌ی ٤٠٠ منداڵ بۆ منداڵانی نێو كه‌مپه‌كه كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ خواستێكی له‌سه‌ر نییه و خێزانه‌كان نایانه‌وێت منداڵه‌كانیان بنێرن.
هاوكات به‌رده‌وام گرووپی نوێ په‌یوه‌ندیی به‌و كه‌سانه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر سنووری نێوان بێلاڕووس-پۆڵه‌ندا له چاوه‌ڕوانی پهڕینهوهدان بۆ ئه‌ورووپا. دانیشتوانی كه‌مپه‌كان به درێژایی شه‌و و ناو بەناویش به رۆژ هه‌وڵی چوونه نێو خاكی پۆڵه‌ندا ده‌ده‌ن.
لای خۆیشییه‌وه پۆلیسی پۆڵه‌ندا بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك كه‌سی به ره‌گه‌ز پۆڵه‌ندی، سووریی و جۆرجییان ده‌ستگیر كردووه كه ویستوویانه خه‌ڵك به‌ره‌و ئه‌ورووپا ببه‌ن.
له راگهیهندراوێكیشدا كه له لایه‌ن كۆمیته‌ی سنووری ده‌وڵه‌تی بێلاڕووسه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه نزیكه‌ی ٦٠ كه‌س كه له نێو خاكی بێلاڕووسدا بوون و له چاوه‌ڕوانیی په‌ڕینه‌وه‌دابوون بۆ پۆڵه‌ندا، له لایه‌ن پاسه‌وانی سنووری پۆڵه‌نداوه رێگایان پێدراوه بچنه نێو خاكی ئه‌و وڵاته.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كۆچبه‌ره‌كان به ئاڕاسته‌یه‌كی نه‌زانراودا براون و دوای چه‌ند كاتژمێرێك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پۆڵه‌نداوه له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سنووریی نێوان هه‌ردوو وڵات، دیپۆرتی خاكی بێلاڕووس كراونه‌ته‌وه.