Muhammet Kurşun
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
تاران - AA
دووه‌مین بوومه‌له‌رزه لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوو به‌گوڕی ٦،٣ پلە لەسەر پێوەری رێختەر پارێزگای هورموزگان باشووری ئێرانی هه‌ژاند.
سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌ناسیی زانكۆی تاران رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌كه كه چەقەکەی شارۆچكه‌ی كه‌شم سه‌ربه پارێزگای هورموزگان بووه كاتژمێر ١٥:٣٧ روویداوه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر له توێكڵی زه‌ویدا روویداوه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیا خۆجێیه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه له ئاكامی كه‌وتنی ستوونێكی كاره‌با به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م بوومه‌له‌رزه دوای تێپه‌ڕینی یه‌ك خولهك له بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گوڕی ٦،٤ پلە رووی دا و له پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ری هه‌ست به كاریگهریەکەی كرا.