Muhammet Kurşun
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
تاران-AA
له ئه‌نجامی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه به گوڕی ٦،٤ پله پارێزگای هورمزگانی له باشووری ئێران هه‌ژاند، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای حكوومه‌تی ئێران‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، له دوای ئه‌و دوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه پارێزگای هورمزگانی له كه‌ناری كه‌نداوی به‌سڕه هه‌ژاند، كاربه‌ده‌ستان هۆشدارییان له روودانی تسونامی نه‌داوه.
دوای بوومه‌له‌رزه‌كان كه له پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ر و وڵاتانی دراوسێ هه‌ستی پێ كرا، زۆر خانوو زیانیان پێگه‌یشت. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٧ كه‌س برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه به‌هۆی كه‌وتنی ستوونه‌كانی كاره‌باوه، ناتواندرێت ته‌زووی كاره‌با بگه‌یه‌ندرێته ژماره‌یه‌ك ناوچه و به‌شێكی زۆری دانیشتوان ناچنه‌وه ماڵه‌وه و له ده‌ره‌وه كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هاوكات سه‌ركۆماری ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی، فه‌رمانی به‌جێگره‌كه‌ی، محه‌مه‌د موخبیر كردووه سه‌ردانی ناوچه‌كه بكات.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو بوومه‌له‌رزه كه یه‌ك خولهك نێوانیان بوو به گوڕه‌كانی ٦،٤ و ٦،٣ ده‌ورووبه‌ری دوورگه‌ی قیشمیان له پارێزگای هورمزگان، هه‌ژاند.