روودانی دوو بوومه‌له‌رزه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست
- لە ده‌ریای ناوه‌ڕاست دوو بوومه‌له‌رزه به‌گوڕه‌كانی ٤،٤ و ٥،٦ پله، روویاندا.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا (AFAD) بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاتژمێر ٠٣:٠٢، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٤ پله له ده‌ریای ناوه‌ڕاست روویداوه.
ئاماژه به‌وه كرا كه بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی ٦،٨٠ كیلۆمه‌تر زه‌وی و له دووری ٣٢٠ كیلۆمەتر له شارۆچكه‌ی داتچا سەربە پارێزگای موغڵا تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها كاتژمێر ٠٢:٢٢، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به‌گوڕی ٥،٦ پله له نزیك دوورگه‌ی گیریت روویداوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن