Büşra Selvi Öğütcen
16 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2023
کوالا لمپور ــ AA
لە کەناراوەکانی ویلایەتی ئاجی باکووری دوورگەی سوماترا باکووری ئیندۆنێزیا، بوومهلهرزهیهك بەگوڕی ٦،٢ پلە.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەکە لە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە ناوچەی سینگکیل سەربە ئاجی و لە قوڵایی ٣٧ کیلۆمەتر روویداوە.
هەروەها باس لەوە کرا کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٦:٣٠ بەکاتی ناوخۆی ئیندۆنێزیا، بەگوڕی ٦،٢ پلە روویداوە.
دامهزراوهی كهشناسی و جیۆفیزیایی ئیندۆنێزیا (BMKG)، دوای روودانی بوومەلەرزەکە هۆشداریی لە روودانی تسۆنامی نەدا.
بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.