Ahmet Furkan Mercan
16 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2023
تۆکیۆ - AA
فڕۆکە جەنگییەکانی ژاپۆن و هیندستان لە باکووری رۆژهەڵاتی تۆکیۆ، دەستیان بە مانۆڕی هاوبەشی ئاسمانیی "Veer Guardian-23" کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ژاپۆن، ژاپۆن و هیندستان دەستیان بە مانۆڕی هاوبەشی ئاسمانیی کردووە کە ئەمەش یەکەمین مانۆڕی ئاسمانییە لەنێوان هەردوو وڵاتەکە ئەنجام بدرێت.
لەو مانۆڕەدا کە ناوی "Veer Guardian-23"ی لێنراوە، چوار فڕۆکەی F-2 و چوار فڕۆکەی F-15ی سەربە هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ژاپۆن لەگەڵ چوار فڕۆکەی Su-30MKI و دوو فڕۆکەی گواستنەوەی C-17 و فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سووتەمەنی IL-78ی هێزەکانی ئاسمانیی هیندستان بەشداری دەکەن.
هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ژاپۆن لە راگەیەندراوێکیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئامانج لە سازکردنی مانۆڕەکە، زیادکردنی لێکتێگەیشتنی هاوبەش و بەهێزکردنی هاوکاری بەرگریی نێوان هەردوو هێزی ئاسمانییە.
مانۆڕەکە کە لە بنکەی هیاکوری لە ئیباراکی باکووری رۆژهەڵاتی تۆکیۆی پایتەخت ئەنجام دەدرێت، تا ٢٦ی کانوونی دووەم بەردەوم دەبێت.