Fajton Cuka,Furkan Abdula
16 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2023
تیرانا - AA
لە ئەلبانیا بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٧ پلە روویدا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەلبانیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بەپێی ئەو زانیارییەی لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی نیشتمانیی بۆ بارودۆخە لەناکاوەکانی مەدەنی و پەیمانگای زانستەکانی زەوی ئەلبانیاوە وەرگیراوە، چەقی بوومەلەرزەکە دەکەوێتە دووری سێ کیلۆمەتر لە شاری کلۆس سەربە پارێزگای دەبرە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکە هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە و لە شاری کلۆس زیانی سووک بەر چەند بینایەک کەوتووە.
لە کاتی روودانی بوومەلەرزەکەدا لە شاری کلۆس و ئەو ناوچانەی هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە، خەڵکی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون و لە ماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە تەواوی یەکەکانی بەرگریی شارستانی لە ئامادەباشیدان و لەگەڵ هەموو شارەوانییەکانی وڵاتەکە لە پەیوەندیدان.