Mustafa Melih Ahıshalı,Ramal Abdullah Mahmood
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئاكاری رێككه‌وتنە نێوده‌وڵه‌تییەکانی پێشێلكردووە.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له‌گه‌ڵ سەرکۆمار سریلانكا، مایتهریپاڵا سیریسهنا له كۆشكی سه‌عاده‌ت لە تارانی پایته‌خت، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
حه‌سه‌ن روحانی له‌باره‌ی بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران رایگه‌یاند "كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پێشێلكردنی ئاكار، دیپلۆماسیه‌ت و سیاسه‌تی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
سه‌ركۆماری ئێران جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه له ئه‌گه‌ری هێنانه‌دی به‌ڵێنه‌كانی پێنج وڵاته‌كه‌ی دیكه ئه‌وانیش پابه‌ند ده‌بن به رێككه‌وتنه‌كه‌وه.