Enes Kaplan,Muhammet Ali Kemal
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
له‌نده‌ن - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سه‌ردانێكی فه‌رمی و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه، به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی "جان" كاتژمێر ١٤:٠٥ گه‌یشته به‌ریتانیا.
له میانی گەیشتنی بە فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی برایز نۆرتن، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له لایه‌ن نوێنه‌ری شاژن، جۆن هاروود و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، نیكۆلاس جارڵد و باڵیۆزی توركیا له له‌نده‌ن، عه‌بدولره‌حمان بیلگیچ و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌وه پێشوازیی لێكرا.
هه‌ریه‌ك له هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مینه ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران یاوەری ئه‌ردۆغان دەکەن له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا.